زانکۆ مەسعوودی بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی ئازاد کرا

هەنگاو: یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی مانگی سەرماوەزی شاری سەقز دوای سێ مانگ دەستبەسەرکران بە بارمتە ئازاد کرا.

٩ ڕەشەمە ٢٧٢١، ٢٠:٤٤

 

هەنگاو: یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی مانگی سەرماوەزی شاری سەقز دوای سێ مانگ دەستبەسەرکران بە بارمتە ئازاد کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٧ی ڕەشەممەی ٢٧٢١ (٢٦ی فێوریوەری ٢٠٢٢)، زانکۆ مەسعوودی تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی سەقز، دوای نزیکەی سێ مانگ بەندکران بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا کۆتایی دۆسیەکەی لە دادگادا، لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە ئازاد کرا.

هەنگاو زانیویەتی کە زانکۆ مەسعوود لە ماوەی ئەو ڕۆژانەی کە دەستبەسەر بووە لەمافی هەبوونی پارێزەر و هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش بووە و لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بە هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی تۆمەتبار کراوە.

زانکۆ مەسعوودی ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی سەرماوەزی ٢٧٢١ (٥ی دیسەمبەری ٢٠٢١) لەگەڵ دوو هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی مەلقەڕەنی بە ناوەکانی ڕەحمەتوڵڵا ساڵحیان یازی بڵاغی ٣٢ ساڵە و محەممەد فەدەوی ٢٣ ساڵە بەبێ پیشاندانی بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئەم ناوەندە ئەمنییە لە شاری سنە گوازرانەوە.

ئەم سێ هاووڵاتییە ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی ڕێبەندان دوای تەواوبوونی لێپرسینەوەکانیان لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازرانەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە