زانیار مورادی پاش ٧٠ ڕۆژ هێشتا دەستبەسەرە

هەنگاو: دوای تێپەڕینی ٧٠ ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی زانیار مورادی هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی خەڵکی دیواندەرە ناوبراو هێشتا لە دەستبەسە

١٤ خەرمانان ٢٧٢١، ١٩:٣٦

 

هەنگاو: دوای تێپەڕینی ٧٠ ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی زانیار مورادی هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی خەڵکی دیواندەرە ناوبراو هێشتا لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگیراوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرەڕای تێپەڕینی ٧٠ ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی زانیار مورادی تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی دیواندەرە، ناوبراو هێشتا لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگیراوە و لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، زانیار مورادی لەو ماوەیەدا تەنیا دوو جار و لە ڕێگای تەلەفوونەوە پەیوەندی بە ماڵەوە گرتووە و ئەمەش بووەتە هۆی ترس و دڵەڕاوکێ لای بنەماڵەکەی.

زانیار مورادی خەڵکی گوندی “کێلە کەوە” ڕۆژی پێنج شەممە ٣ی پووشپەڕ (٢٤ی ژوئەن) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ سنە گوازرایەوە.

هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە زانیار مورادی کرێکار بووە و کاتژمێر ٩ی بەیانی لە شوێنی کارەکەی گیراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە