زەمانە زێویە بە بارمتە ئازاد کرا

هەنگاو: زەمانە زێویە چالاکی مەدەنی دەستبەسەرکراوی خەڵکی سەقز دوای یەک مان بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

١٢ ڕەشەمە ٢٧٢١، ١٨:٥٢

 

هەنگاو: زەمانە زێویە چالاکی مەدەنی دەستبەسەرکراوی خەڵکی سەقز دوای یەک مان بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی ڕەشەممەی ٢٧٢١ (٣ی مارسی ٢٠٢٢)، زەمانە زێویە، چالاکی مەدەنی دەستبەسەرکراوی خەڵکی سەقز دوای ٣٣ ڕۆژ دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا کۆتایی دۆسیەکەی لە دادگا، ئازاد کرا.

زەمانە زێویە ڕۆژی یەکشەممە ٨ی ڕەشەممە لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە بۆ بەندی گشتیی ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی شاری سنە گوازرابوویەوە و ڕۆژی ڕابردووش لەوێوە گوازرابوویەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سەقز.
هەنگاو زانیویەتی کە زەمانە زێویە لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لە مافی هەبوونی پارێزەر و هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش بووە.

کاوە ڕەشید زادە، شووی زەمانە زێویە پێنجشەممەی حەوتوو دوای دوو حەفتە دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی سەقز ئازاد کرابوو.
زەمانە زێویە تەمەن ٢٩ ساڵ و خاوەن بڕوانامەی بەکالۆریۆسی ماف ناسی پەیامی نووری سەقز ڕۆژی دووشەممە ٩ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ (٢٩ی ژانویەی ٢٠٢٢) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر کرا.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە