سادق کەنعانی مامۆستای دەستبەسەرکراوی خەڵکی سنە ئازاد کرا

سادق کەنعانی یەکێک لە مامۆستایان و چالاکانی پیشەیی دەستبەسەر کراوی خەڵکی سنە کاتژمێر ٢ی نیمەڕۆی دووشەممە ٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ دوای. ٦ ڕۆژ بەندکران بە دانا

٦ پووشپەڕ ٢٧٢٢، ١٢:٤٢


هەنگاو: دووشەممە ٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٢

سادق کەنعانی یەکێک لە مامۆستایان و چالاکانی پیشەیی دەستبەسەر کراوی خەڵکی سنە کاتژمێر ٢ی نیمەڕۆی دووشەممە ٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ دوای. ٦ ڕۆژ بەندکران بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە ئازاد کرا.

هەنگاو زانیویەتی کە سادق کەنعانی لە ماوەی ئەو ڕۆژانەی دەستبەسەر بووە لە مافی هەبوونی پارێزەر و هەروەها مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە و ناوەندە ئەمنییەکان لە کاتی ئازادی ناوبراو ئیزنیان نەداوە کە هیچ یەک لە مامۆستایانی شاری سنە و هەروەها ئەندامانی بنەماڵەکەی حازر بن.

سادق کەنعانی کاتژمێر ١ی بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١ی پووشپەڕ دوای ئەوەی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هەڵیانکوتابوویە سەر ماڵەکەی دەستبەسەر کرابوو.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە