سادق کەنعانی یەکێکی دیکە لە مامۆستایانی سنە دەستبەسەر کرا

بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ سادق کەنعانی یەکێکی دیکە لە مامۆستایان و چالاکانی پیشەیی ساری سنە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شا

١ پووشپەڕ ٢٧٢٢، ١٩:٤٤


هەنگاو: چوارشەممە ١ی پووشپەڕی ٢٧٢٢

بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ سادق کەنعانی یەکێکی دیکە لە مامۆستایان و چالاکانی پیشەیی ساری سنە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات کاتژمێر ١ی بەرەبەیان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی سادق کەنعانی و دەستبەسەریان کردووە. هێزە ئەمنییەکان ئەمنییەکان وێڕای دەستبەسەر کردنی سادق کەنعانی ماڵەکەیان پشکنیوە و دەستیان بە سەر مۆبایلی ناوبراودا گرتووە.

کاتژمێر ٢: ٣٠ی خولەکی بەرەبەیانیش هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە مامۆستایەکی دیکەیان بە ناوی ئارام ئیبراهیمی دەستبەسەر کردبوو. سەرچاوەکانی هەنگاو باس لە دەستبەسەرکرانی مامۆستایەکی دیکەش دەکەن کە هەتا ئێستا ناسنامەی بۆ هەنگاو ئاشکرا نەبووە.

بە هەژمار کردنی ئەم دوو حاڵەتە ئێستا لانی کەم ٧ مامۆستای خەڵکی سنە بە ناوەکانی سەلاح حاجی میرزایی، ڕەزا تەهماسبی، محەممەد ڕەزا مورادی، غیاس نیعمەتی، بێهزاد قەوامی، ئارام ئیبراهیمی و سادق کەنعانی لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە ڕاگیراون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە