سزای بەندکرانی شاناز سادقی فەڕ لە دادگای پێداچوونەوە کەم کرایەوە

هەنگاو:سزای ١٠ ساڵ بەندکرانی شاناز سادقی فەڕ، بەندکراوی سیاسیی بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە لە دادگای پێداچوونەوەدا کەم کرایەوە.

٥ ڕەشەمە ٢٧٢٠، ٠٤:١٠

 

پشتیوانی لە هەنگاو

هەنگاو:سزای ١٥ ساڵ بەندکرانی شاناز سادقی فەڕ، بەندکراوی سیاسیی بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە لە دادگای پێداچوونەوەدا کەم کرایەوە.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢ی ڕەشەممەی ٢٧٢٠ (٢٠ی فێبریوێری ٢٠٢١)، شاناز سادقی فەڕ، بەندکراوی سیاسیی بەندیخانەی ئورمیە لە لایەن لقی دووهەمی دادگای ئورمیەوە بە شێوەی ئەلەکترۆنی دادگایی کرا و سزاکەی بۆ ٥ ساڵ و ١ ڕۆژ بەندکران کەم کرایەوە. ناوبراو پێشتر سزای ١٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم سزایە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە "پارتی ئازادیی کوردستان" (پاک)دا دەرچووبوو و ئەمڕۆ دووشەممە ٥ی ڕەشەممە بە شێوەی فەرمی لە لایەن بەرپرسانی بەندیخانەی ئورمیەوە بە ناوبراو ڕاگەیاندراوە.

شاناز سادقی فەڕ (بێریڤان) پێشتر سێ ساڵ ئەندامی پارتی ئازادیی کوردستان بووە و لە مانگی خەرمانانی  ساڵی ڕابردوودا لە پاش جیا بوونەوەی لەو حیزبە، لەگەڵ کچە تەمەن ١٧ ساڵەکەی بە ناوی "ئایناز زارع" گەڕاوەتەوە بۆ ئێران و هەردووکیان دەستبەسەر کرابوون.

ناوبراو سەرئەنجام ڕۆژی سێ شەممە ٣١ی پووشپەر (٢١ی ژوییە) لە لایەن لقی دووی دادگای شۆڕشی ئورمیەوە بە سەرۆکایەتی دادوەر شێخلوو، بە تۆمەتی ئەندام بوون لە پارتی ئازادیی کوردستان سزای ١٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو. ناوبراو لە کاتی پڕۆسەی دادگایی کرانەکەیدا لە مافی هەبوونی پارێزەر بێبەش کرابوو.

ئایناز زارع کچی شاناز لە لایەن لقی یەکی دادگای ئورمیەوە کە تایبەتە بە مناڵان و مێرمناڵان، بە پێنج ساڵ بەندکران سزا درابوو بەڵام ئەم بڕیارە لە پاش تانەلێدانی ناوبراو بۆ یەک ساڵ ئەم کرایەوە و سەرئەنجام ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی سەرماوەزی ٢٧٢٠ (٢٦ی نۆڤامبەری ٢٠٢٠) پاش پازدە مانگ بەندکران لە بەندیخانەی ئورمیە ئازاد کرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە