سزای بەندکرانی ئەرەستوو مەلاڕەحیمی کەم کرایەوە

هەنگاو: سزای بەندکرانی ئەرەستوو مولامحەمەدی چالاکی مەدەنی خەڵکی مەهاباد دوای ئەوەیکە دۆسیەکەی نێردرایە دادگای پێداچوونەوە کەم کرایەوە.

٦ گەلاوێژ ٢٧٢١، ٢١:٥١

 

هەنگاو: سزای بەندکرانی ئەرەستوو مەلاڕەحیمی چالاکی مەدەنی خەڵکی مەهاباد دوای ئەوەیکە دۆسیەکەی نێردرایە دادگای پێداچوونەوە کەم کرایەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لقی ١٣ی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ئورمیە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی بۆ ئەرەستوو مەلاڕەحیمی هەلوەشاندووەتەوە و سزاکەی بۆ ٧ مانگ و ١٦  ڕۆژ بەندکران کەم کردووەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو حوکمە ڕۆژی سێشەممە ٥ی گەلاوێژی ٢٧٢١ (٢٧ی جولای ٢٠٢١) بە فەرمی بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە.

ئەرەستوو مەلاڕەحیمی ڕۆژی شەممە ٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠ (٢٣ی ژانویەی ٢٠٢١) دوای بانگ کرانی بۆ ناوەندی هەواڵی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد دەستبەسەر و پاش یەک حەوتوو دەستبەسەر کران بە بارمتە ئازاد کرابوو.

ناوبراو خاکەلێوەی ٢٧٢١ (مارسی ٢٠٢١) لەلایەن دادگای شۆڕشی مەهاباد بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران” سزای ٣١ مانگ و ١٦ ڕۆژ بەندکران و بە تۆمەتی “پڕووپاگەندە دژی حکوومەت” سزای ٧ مانگ و ١٦ ڕۆژ بەندکرانی بە سەردا سەپا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە