سنوور خەلیفانی دوای ٩ مانگ گەڕێندرایەوە بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی ئورمیە

هەنگاو: بەندکراوێکی مەزهەبی خەڵکی مەهاباد کە نزیکەی ٩ مانگ پێش لە بەندیخانەی ئورمیەوە و بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە گ

٢٨ خەرمانان ٢٧٢١، ١٣:٢٣

 

هەنگاو: بەندکراوێکی مەزهەبی خەڵکی مەهاباد کە نزیکەی ٩ مانگ پێش لە بەندیخانەی ئورمیەوە و بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە گوازرابوویەوە، دیسان بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی ئورمیە گوازرایەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، سنوور خەلیفانی، بەندکراوی مەزهەبی و تەمەن ٣٠ ساڵی خەڵکی مەهاباد کە ٩ مانگ پیش لە بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیەوە بۆ ژوورە تاکەکەسییەکانی دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە گوازرابوویەوە سەرلەنوێ گوازراوەتەوە بۆ بەندی ژنان.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سنوور خەلیفانی لە ماوەی ٩ مانگی ڕابردووفا لە هەر چەشنە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش بووە و تەنیا چەند بار ئەویش لە ڕێگای تەلەفوونەوە توانیویە پەیوەندییان پێوە بگرێت.

سنوور خەلیفانی زستانی ٢٧١٤ (ژانویەی ٢٠١٥) لەگەڵ هاوژین و ژن و مێردێکی دیکەی خەڵکی مەهاباد چوونەتە مووسڵ و بوونەتە ئەندامی داعش، بەڵام دوای دووساڵ لەگەڵ ژنێکی دیکەی خەڵکی مەهاباد بە ناوی “حەلیمە توورە” لە داعش جیابوونەوە و بە دزیەوە گەڕانەوە بۆ ئێران.

دوای سێ مانگ ژیانی نهێنی دواجار سنوور خەلیفانی لە شاری جوانڕۆ و حەلیمە توورە لەشاری سنە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ئورمیە گوازرانەوە و دوای سێ مانگ لێپرسینەوە گوازرانەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە.

ئەو دووژنە دوای شەش مانگ بە دانانی بارمتە لە بەندیخانە ئازاد کران و ساڵی ٢٧١٨ ( ٢٠١٨) لەلایەن لقی دووی دادگای شۆڕشی ئورمیە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە داعش دادگایی کران و سنوور خەلیفانی سزای ١٥ ساڵ بەندکران و حەلیمە توورە سزای ٥ ساڵ بەندکرانیان بە سەردا سەپا و ساڵی ٢٧١٩ (٢٠١٩) بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەیان دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە کران.

حەلیمە توورە ساڵی ڕابردوو بە ەمرج ئازاد کرا، بەڵام سنوور خەلیفانی زیاتر لە سێ ساڵە کە بە بێ ئەوەی مافی مرەخەسی هەبێت لە بەندیخانەی ئورمیە ڕاگیراوە .

جێگای ئاماژەیە کە ئەم دووکەسە لە هیچ یەک لە قۆناغەکانی پیڕاگەیشتن بە دۆسیەکەیان مافی هەبوونی پارێزەریان نەبووە.

هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە هاوژینی ئەم دووژنە لە مووسڵ کوژراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە