سنووری نەوسوود؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە چەکدارەکان

کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان بە ناوی حەکیم ساسانی تەمەن ٤٧ ساڵ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ بە

٤ جۆزەردان ٢٧٢٢، ٢١:٤٤



هەنگاو: چوارشەممە ٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٢


کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان بە ناوی حەکیم ساسانی تەمەن ٤٧ ساڵ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، حەکیم ساسانی خەڵکی گوندی دەرێ سەر بە مەریوان بووە و بە چەکی ساچمەیی لە بەشی سەر و دەم و چاوی بە سەختی بریندار کراوە.


جێگای ئاماژەیە کە ئەم کۆڵبەرە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی بنکە تەندروستییەکانی شاری پاوە کراوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە مانگی بانەمەڕی ئەمساڵدا ٣٩ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی کە ٢ کەسیان گیانیان لە دەست داوە و ٣٧ کەسیان بریندار بوون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە