سوعدا خەدیرزادە گوازرایەوە بەندیخانەی ناوەندی ئورمیە

هەنگاو: سوعدا خەدیرزادە خەڵکی پیرانشار کە دووگیانیشە و پێشتر لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشارەوە دەستبەسەر کرابوو، بۆ بەندیخ

١٩ خەزەڵوەر ٢٧٢١، ١٩:٣٤

 

هەنگاو: سوعدا خەدیرزادە خەڵکی پیرانشار کە دووگیانیشە و پێشتر لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشارەوە دەستبەسەر کرابوو، بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئورمیە گوازرایەوە.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١٧ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ (٨ی نۆڤەمبەری ٢٠٢١)، سوعدا خەدیرزادە هاووڵاتی دەستبەسەرکراوی خەڵکی پیرانشار دوای ٢٥ ڕۆژ دەستبەسەرکران لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازرایەوە.

هەنگاو زانیویەتی لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی ئورمیە سوعدا خەدیرزادە نەشتەرگەری ڕیخۆڵەکوێرەی بۆ کراوە و بە بێ هەبوونی پشووی دوای نەشتەرگەری بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئورمیە گوازراوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی خەدیرزاد، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا سوعدا خەدیرزاده هیچ جۆرە پەیوەندییەکی لەگەڵ بنەماڵەکەی نەبووە و لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش بووە.

سوعدا خەدیرزادە تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی پیرانشار، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی ڕەزبەر (١٤ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١)بە بێ نیشاندانی هیچ حوکمێکی دادوەری لەلایەن ئیتلاعاتی ئەو شاره  دەستبەسەر کراوە و دوای دەستبەسەر کران ڕۆژی شەممە ٢٤ی ڕەزبەر بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە گوازراوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سوعدا خەدیرزاده دووگیان بووە و پێویستی بە خزمەتگوزاری پزیشکی تایبەت بە قۆناغی دووگیانی هەیە، بەڵام بەوحاڵەش شوێنی ڕاگیرانی نادیاره.

هەتا کاتی ئاماده کردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و هەروەها ئەو تۆمەتانەی کە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە خراونەتە پاڵ سوعدا خەدیرزاده، لەبەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە