چارەنووسی سوعدا خەدیرزادە دوای هەشت ڕۆژ نادیارە

هەنگاو: هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ژنێکی لاوی دووگیان کە ماوەی زیاتر لە یەک حەوتوویە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی

٢٩ ڕەزبەر ٢٧٢١، ٠٣:٢٢

 

هەنگاو: هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ژنێکی لاوی دووگیان کە ماوەی زیاتر لە یەک حەوتوویە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە، لەبەردەست نیە.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوای تێپەربوونی هەشت ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی سوعدا خەدیرزادە سەرەڕایی بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ناوبراد کە دووگیانیشە لەبەردەستدا نیە و ئەم بابەتە بووەتە هۆی نیگەرانی بنەماڵەکەی.

سوعدا خەدیرزادە تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی پیرانشار، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی ڕەزبەر (١٤ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١)بە بێ نیشاندانی هیچ حوکمێکی دادوەری لەلایەن ئیتلاعاتی ئەو شاره  دەستبەسەر کراوە و دوای دەستبەسەر کران ڕۆژی شەممە ٢٤ی ڕەزبەر بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە گوازراوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سوعدا خەدیرزاده دووگیان بووە و پێویستی بە خزمەتگوزاری پزیشکی تایبەت بە قۆناغی دووگیانی هەیە، بەڵام بەوحاڵەش شوێنی ڕاگیرانی نادیاره.

هەتا کاتی ئاماده کردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و هەروەها ئەو تۆمەتانەی کە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە خراونەتە پاڵ سوعدا خەدیرزاده، لەبەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە