سومەیە کارگەر بە بارمتە ئازاد کرا

هەنگاو: چالاکێکی ژنی کورد کە مانگی ڕەزبەری ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شاری تاران دەستبەسەر کرابوو، بە بارمتە ئازاد کرا.

٩ بانەمەڕ ٢٧٢١، ١٤:٠٣

 

هەنگاو: چالاکێکی ژنی کورد کە مانگی ڕەزبەری ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شاری تاران دەستبەسەر کرابوو، بە بارمتە ئازاد کرا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٨ی بانەمەڕی ٢٧٢٠ (٢٨یئ ئاوریلی ٢٠٢١)، سومەیە کارگەر، چالاکی کوردی خەڵکی ئیلام و دانیشتووی تاران دوای زیاتر لە شەش مانگ بەندکران  بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی قەرچەکی وەرامین ئازاد کرا.

جێگای ئاماژەیە کە هەمان ڕۆژ دانیشتنی دادگای پێڕاگەیشتن بەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ سومەیە کارگەر لە لقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی تاران بەرێوە چووە.

سومەیە کارگەر  ڕۆژی هەینی ٢٥ی ڕەزبەری ٢٧٢٠ (١٦ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠) دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شاری تاران هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەی دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ئێڤینی تاران گوازرایەوە.

 نێوەڕاستی مانگی ڕێبەندان ٢٧٢١ (سەرەتای فێوریەی ٢٠٢١)  سومەیە کارگەر دوای دوای چوار مانگ دەستبەسەر کران لە بەندی ئەلفی بەندیخانەی ئێڤین بۆ بەندیخانەی قەرچەکی وەرامین گوازراوەتەوە .

هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە، هیزە ئەمنییەکان لەکاتی دەستبەسەر کردنی سومەیە کارگەر ماڵەکەشیان پشکنیوە و دەستیار بەسەر مۆبایل و لەبتابی ناوبراودا گرتووە.

سومەیە کارگەر خەڵکی ئیلام و دانیشتووی تاران و دەرچووی بەشی فەلسەفەی  زانکۆی تەورێزە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە