سومەیە کارگەر گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی قەرچەکی وەرامین

هەنگاو: چالاکێکی ژنی کورد کە مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شاری تاران دەستبەسەر کرابوو، بۆ ب

٣ ڕەشەمە ٢٧٢٠، ١٠:٠٩

 

پشتیوانی لە هەنگاو

هەنگاو: چالاکێکی ژنی کورد کە مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شاری تاران دەستبەسەر کرابوو، بۆ بەندیخانەی قەرچەکی وەرامین گوازرایەوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، نێوەڕاستی مانگی ڕێبەندان (سەرەتای فێوریە)  سومەیە کارگەر، چالاکی کوردی خەڵکی ئیلام و دانیشتووی تاران، دوای جوار مانگ دەستبەسەر کران لە بەندی ئەلفی بەندیخانەی ئێڤین بۆ بەندیخانەی قەرچەکی وەرامین گوازراوەتەوە و ئێستا لە بەنی ٨ی ئەو بەندیخانەیە ڕاگیراوە.

سومەیە کارگەر  ڕۆژی هەینی ٢٥ی ڕەزبەری ٢٧٢٠ (١٦ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠) دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شاری تاران هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەی دەستبەسەر و سەرەڕای ئەوەی نەخۆشییەکی دەگمەنی چاوی هەیە هەتا ئێستا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە دەوا و دەرمانەکانی بێبەش کراوە.

هەرچەند دادسەرای ئەوین بنەماڵەی ئەو چالاکە کوردەی ئاگادار کردووەتەوە کە ناوبراو بە تۆمەتی تاوانی پەیوەندیدار بە ئینتەرنەت دەستبەسەر کراوە، بەڵام هەتا ئێستا پارێزەرەکەی نەیتوانیوە بیبینێت و تەنانەت دۆسیەکەشی نەبینیوە.

هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە، هیزە ئەمنییەکان لەکاتی دەستبەسەر کردنی سومەیە کارگەر ماڵەکەشیان پشکنیوە و دەستیار بەسەر مۆبایل و لەبتابی ناوبراودا گرتووە.

سومەیە کارگەر خەڵکی ئیلام و دانیشتووی تاران و دەرچووی بەشی فەلسەفەی  زانکۆی تەورێزە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە