سومەیە کارگەر چالاکی کوردی خەڵکی ئیلام سزای ٦ ساڵ و ٨ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا

هەنگاو: چالاکێکی ژنی خەڵکی ئیلام کە پاییزی ساڵی ڕابردوو لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو لەلایەن دەزگای دادوەر

١٣ گەلاوێژ ٢٧٢١، ١١:٥٧

 

هەنگاو: چالاکێکی ژنی خەڵکی ئیلام کە پاییزی ساڵی ڕابردوو لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو لەلایەن دەزگای دادوەری حکومەتی ئێران سزای بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سومەیە کارگەر چالاکی خەڵکی ئیلام لەلایەن لقی ٢٦ی دادگای شۆرشی تاران بە سەرۆکایەتی دادوەر ئەفشاری بە تۆمەتی “بەشداری لە بەرێوەبردنی گروپی نایاسایی و چالاکی تەبلیغی دژی نیزام” سزای ٦ ساڵ و ٨ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

دانیشتنی دادگای سومەیە کارگەر لە دۆسیەیەکی هاوبەش لەگەڵ "ناهید تەقەوی، بەهارە سولەیمانی، نازەنین محەممەدنەژاد، مێهران رەئوف و ئیلهام سەمیمی" بەرێوەچووە و ئەو سزایە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو ڕاگەیەندراوە.

بە پێی ئەو سزایە ناهید تەقەوی و مێهران رەئوف هەرکام ١٠ ساڵ و ٨ مانگ بەندکران و نازەنین محەممەدنەژاد و بەهارە سولەیمانی هەرکام ٦ ساڵ و ٨ مانگ و ئیلهام سەمیمی سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندراوە.

سومەیە کارگەر ڕۆژی هەینی ٢٥ی گەڵارێزان٢٧٢٠ (١٦ی ئۆکتۆبر ٢٠٢٠) دوای هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەرماڵەکەی لە تاران دەستبەسەر و دوای چوار مانگ دەستبەسەرکران بۆ بەندی ٨ی بەندیخانەی قەرچەکی وەرامین گوازرایەوە.

ئەم چالاکە لە ڕۆژی چوارشەممە ٨ی بانەمەر ٢٧٢١ (٢٨ی ئاوریلی ٢٠٢١) دوای ٦ مانگ بەندکران بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

سومەیە کارگەر خەڵکی ئیلام و دانیشتووی تاران و دەرچووی بەشی فەلسەفەی  زانکۆی تەورێزە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە