سێ حەوتوویە چارەنووسی عەلی ئەڵڵاوەیسی نادیارە

هەنگاو: دوای تێپەڕینی سێ حەوتوو بە سەر دەستبەسەر کرانی چالاکێکی مەدەنی خەڵکی سنە چارەنووسی نادیارە.

١٤ جۆزەردان ٢٧٢١، ١٠:٣٩

 

هەنگاو: دوای تێپەڕینی سێ حەوتوو بە سەر دەستبەسەر کرانی چالاکێکی مەدەنی خەڵکی سنە چارەنووسی نادیارە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرەڕای تێپەڕینی سێ حەوتوو لە دەستبەسەر کرانی عەلی ئەڵڵاوەیسی، چالاکی مەدەنی ناسراوی خەڵکی سنە، هیچ هەواڵێک لە چارەنووسی ناوبراو لە بەر دەستدا نییە و هەوڵەکانی بنەماڵەکەی لەو پەیوەندییەدا بێ ئاکام ماوەتەوە.

یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی ئەڵڵاوەیسی لەوبارەوە بە هەواڵنێری هەنگاوی وت: “ناوبراو باوکی منداڵێکی خاوەن پێداویستی تایبەتە ناڕوونی چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ترس و دڵەڕاوکێی لای بنەماڵەکەی دروست کردووە.”

عەلی ئەڵڵاوەیسی  ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی بانەمەڕی ٢٧٢١ (٩ی مەی ٢٠٢١) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر کراوە.

جێگای ئاماژەیە کە عەلی ئەڵڵاوەیسی تەمەن ٤٨ ساڵ ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی پووشپەڕی ٢٧٢١٨ (١٤ی ژوئیەی ٢٠١٨) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و دوای دوو مانگ بە بارمتە ئازاد کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە