سێ هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار سزای ١٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا

هەنگاو: سێ هاووڵاتیی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی پیرانشار کە مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ (نۆڤەمبەری ٢٠٢٠

٣ ڕێبەندان ٢٧٢٠، ١٩:٣٠

 

هەنگاو: سێ هاووڵاتیی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی پیرانشار کە مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ (نۆڤەمبەری ٢٠٢٠) دەستبەسەر کرابوون لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە سزای بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بەرێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ هاووڵاتی خەڵکی گوندی گەرگولی خواروو سەر بە شاری پیرانشار بە ناوەکانی سەلاح ئاجی تەمەن ٥٠ ساڵ، شۆرش عەبدوڵڵانەژاد تەمەن ٣٣ ساڵ و نەجمە سوخەنوەر تەمەن ٣٠ ساڵ لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە هەر کام بە ٥ ساڵ بەندکرانی سزا دراون.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەم هاووڵاتیانە بە تۆمەتی هاوکاری و ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەستبەسەر و دادگایی و حوکمیان بەسەردا سەپاوە.


ئەم سێ هاووڵاتیە ئێوارەی یەکشەممە ٢٤ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی  (١٥ی نڤەمبەری ٢٠٢٠) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشارەوە دەستبەسەر و دوای مانگێک هەر کام بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی تا ڕۆژی بەریوەچوونی دادگاکەیان ئازاد کرابوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە