چوار دەستبەسەر کراوی خەڵکی پیرانشار بە بارمتە ئازاد کران

هەنگاو: چوار هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار کە نزیکەی سێ حەوتوو بەر لەئێستا دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتە زۆر ئازاد کران.

١٤ سەرماوەز ٢٧٢٠، ١١:١٣

 

هەنگاو: چوار هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار کە نزیکەی سێ حەوتوو بەر لەئێستا دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتە زۆر ئازاد کران.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی سەرماوەزی ٢٧٢٠ (٣ی دێسامبری ٢٠٢٠)، چوار هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی خەڵکی گوندەکانی گەرگوول و شیناوێی پیرانشار بە ناوەکانی شۆڕش عەبدوڵڵانیژاد تەمەن ٣٣ ساڵ، نەجمە سوخەنوەر تەمەن ٣٠ ساڵ، سەلاح ئاجی تەمەن ٥٠ ساڵ و عەلی جۆڵا دوای نزیەکی سێ حەوتوو دەستبەسەر کران هەر کامەیان بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا ڕۆژی بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا ئازاد کراون.

ئیسماعیل حاجی عەبدوڵڵا، هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی شیناوێ کە لەگەڵ ئەم چوار کەسە دەستبەسەر کرابوو، ڕۆژی یەکشەممە ٨ی سەرماوەز (٢٨ی نۆڤەمبر) ئازاد کراوە.

ئەو پێنج هاووڵاتییە شەوی یەکشەممە ٢٥ی خەزەڵوەر (١٥ی نۆڤەمبر) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار سەر بە پارێزگای ئورمیە دەستبەسەر کرابوون.

ناوەندە ئەمنییەکان ئەو پێنج هاووڵاتییە کوردەیان بە هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت تۆمەتبار کردووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە