سێ هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی تەنگیسەر هێشتا دەستبەسەرن
هەنگاو: سێ هاووڵاتیی خەڵکی گوندی تەنگیسەری سنە کە حەوتووی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوون، هیشت
هەنگاو: سێ هاووڵاتیی خەڵکی گوندی تەنگیسەری سنە کە حەوتووی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوون، هیشتا لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگیراون.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سێ هاووڵاتیی خەڵکی گوندی تەنگیسەر بە ناوەکانی ئارەش ئەحمەدی تەمەن ٢٢ ساڵ، ئەمیر ڕەزایی تەمەن ٣٠ ساڵ و ئارام مورادیان تەمەن ٣٢ ساڵ دوای یەک حەفتە دەستبەسەر کران هێشتا لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگیراون.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بنەماڵەی ئەم سێ هاووڵاتییە کوردە هەتا ئێستا نەیانتوانیوە کە چاویان بە ڕۆڵەکانیان بکەوێت و هەر کامەیان تەنیا پەیوەندییەکی کورتی یەک خولەکییان لەگەڵ بنەماڵەکانیان هەبووە.
ئەم سێ کەسە کاتژمێر ٢ی بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٨ی بانەمەڕی ٢٧٢٠ (٢٨ی ئاوریلی ٢٠٢١) هاوکات و لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەر کرابوون.
سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە ئەم سێ کەسە پەیوەندی لەگەڵ ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز دەستبەسەر کراون.