سێ کەس لە دەستبەسەر کراوانی مەریوان تۆمەتی تێکدانی نەزمی کۆمەڵگایان خرایە پاڵ
هەنگاو: سێ هاووڵاتی دەستبەسەرکراوی مەریوان کە دوای بەڕێوەچوونی گردبوونەوەیەک دژ بە توندوتیژی دژی ژنان دەستبەسەر کرابوون، لەلایەن داگاوە بە.
هەنگاو: سێ هاووڵاتی دەستبەسەرکراوی مەریوان کە دوای بەڕێوەچوونی گردبوونەوەیەک دژ بە توندوتیژی دژی ژنان دەستبەسەر کرابوون، لەلایەن داگاوە بە تێکدانی نەزمی کۆمەڵگا تۆمەتبار کران.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە (٢٨ی بانەمەڕی ٢٧١٩/ ١٨ی مەی ٢٠١٩) سمەیە روزبە، دیمەن فەتحی و محەمەد دانش دوای بانگ کران، سەردانی دادسەرای گشتی لقی چواری دادگای شۆرشی مەریوانیان کردە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە، دادوەرەکە سوور بووە لەسەر ئەوەیکە ئەو سێ کەسە دەبێت بگوازرێنەوە ناوەندی چاکسازی و پەروردەی سنە و هەوڵی پارێزەرەکەیان ڕێگری لەو کارە کراوە.
دادوەر ئەو سێ کەسەی بە تۆمەتی تێکدانی نەزمی کۆمەلگا تۆمەتبار کردوە و بە دانانی بارمتەی ٢٥ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کراون.
ئەو سەرچاوە ڕایگەیاندووە کە محەمەد دانش سەردانی پزیشکی دادوەری کردووە و سکاڵا دژی هێزەکانی ئەمنییەکان تۆمار کردووە، محەمەد دانش لە کاتی دەستبەسەر کران لە لایەن ئەو هێزانەوە بە سەختی ئەشکەنجە کراوە.
پێنجشەممە (٢٦ی بانەمەڕی ٢٧١٩/ ١٩٧ مەی ٢٠١٩) هێزەکانی ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران هێرشیان کردە سەر ئاوایی کۆڵان و لانیکەم ٧ چالاکی مەدەنییان دەستبەسەر کرد.