سەردار کەرامەت سزای ١٥ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ کە مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو، سزای بەندکرانی بە سەردا سەپا.

٧ خەزەڵوەر ٢٧٢١، ١٨:٠٩

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ کە مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو، سزای بەندکرانی بە سەردا سەپا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سەردار کەرامەت ناسراو بە سەردار ئالانی خەڵکی شنۆ لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەم شارەوە سزای ١٥ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم سازایە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران” بە سەر ناوبراودا سەپاوە.

سەردار کەرامەت ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی گەلاوێژی ٢٧٢١ (١٦ی ئاگۆستی ٢٠٢١) لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای شنۆ دەستبەسەر و پاش ماوەیەک بە دانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

سەردار کەرامەت خاوەن بڕوانامەی ئەندازیاری کشتوکاڵە و لەو ماوەی کە دەستبەسەر بووە لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و هەروەها چاوەپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە