سەعید قادری بە بارمتە ئازاد کرا

هەنگاو: یەکێکی دیکە لە دەستبەسەر کراوانی پاییزی شاری بانە بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

٢٥ ڕێبەندان ٢٧٢١، ٢٢:٤٠

 

هەنگاو: یەکێکی دیکە لە دەستبەسەر کراوانی پاییزی شاری بانە بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ (١٤ی فێوریەی ٢٠٢٢)، سەعید قادری هاووڵاتیی تەمەن ٤٢ ساڵی خەڵکی بانە دوای نزیکەی ١٠٠ ڕۆژ بەندکران بە دانانی بارمتەی ٢٥٠ ملیۆن تمەنی و بەشێوەی کاتی هەتا تەواوبوونی پرۆسەی دادگایی کردنەکەی، لە بەندیخانەی سنە ئازاد کرا.

سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی قادری لەو بارەوە بە هەنگاوی وت: «سەعید قادری لە ماوەی ئەو ڕۆژانەی کە دەستبەسەر بووە لە مافی هەبوونی پارێزەر و هەروەها مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە و ناوەندە ئەمنییەکان ناوبراویان بە هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی تۆمەتبار کردووە.».

سەعید قادری ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ (١١ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢١) هاوکات لەگەڵ شەپۆلی دەستبەسەر کرانی لاوانی کورد لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بانە دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئەو ناوەندە ئەمنییە لە شاری سنە گوازرایەوە.

لەو شەپۆلە بەرینەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییانی کورد لانی کەم ١٩ کەس لە شاری بانە دەستبەسەر کران کە هەتا ئێستا ١٠ کەسیان بە بارمتە ئازاد بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە