سەلاح بەهرامیان بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای ئورمیە گوازرایەوە

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ کە چەند ڕۆژ پێش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، بۆ دەستبە

٢٥ خاکەلێوە ٢٧٢١، ٢٣:٢٣

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ کە چەند ڕۆژ پێش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، بۆ دەستبەسەرگەیەکی ئەمنی شاری ئورمیە گوازرایەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی جوارشەممە ٢٥ی خاکەلێوەی ٢٧٢١ (١٤ی ئاوریلی ٢٠٢١)، سەلاح بەهرامیان، هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی شنۆ لە دەستبەسرگەی ئیتلاعاتی سپای ئورمیە بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای ئورمیە گوازرایەوە.

سەلاح بەهرامیان تەمەن ٤٤ ساڵ و خەڵکی گوندی گوندەوێڵەی شنۆ، ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی خاکەلێوە (١١ی ئاوریل) لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت دەستبەسەر کرابوو.

جێگای ئاماژەیە کە مامی سەلاح بەهرامیان بە ناوی “عەزیز بەهرامیان” تەمەن ٥٠ ساڵ هاوکات لەگەڵ ناوبراو دەستبەسەر کرابوو کە ڕۆژێک واتر ئازاد کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕۆژی سێشەممە باری تەندروستی سەلاح بەهرامیان ناجێگیر بووە و بۆ نەخۆشخانەی نەبی ئەکرەمی شاری شنۆ گوازراوەتەوە و گەنجێک کە لە نەخۆشخانەی فیلمی لێ هەڵگرتووە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە کە هەتا ئێستا ناسنامەی بۆ هەنگاو ئاشکرا نەبووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە