سەلاح سورخی ئازاد کرا

سەلاح سورخی یەکێک لە مامۆستایانی فەرمانگەی پەروەردە و بارهێنانی سەقز و ئەندامی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان (لقی سەقز و زێویە) دوای ڕۆژ دەستبە

١٢ بانەمەڕ ٢٧٢٢، ١٠:٣٦

 

هەنگاو: دووشەممە ١٢ی بانەمەڕی ٢٧٢٢

سەلاح سورخی یەکێک لە مامۆستایانی فەرمانگەی پەروەردە و بارهێنانی سەقز و ئەندامی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان (لقی سەقز و زێویە) دوای ڕۆژ دەستبەسەر کران ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ی بانەمەڕی ٢٧٢٢ ئازاد کرا.

ئەم ئەندامەی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان، ڕۆژی شەممە ١٠ی بانەمەڕی ٢٧٢٢ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقزەوە دەستبەسەر کرابوو.

هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دوای دەستبەسەر کردنی سەلاح سورخی ماڵەکەشیان پشکنیوە و دەستیان بە سەر هەندێک کەرەستەی تایبەتی ناوبراو وەکوو مۆبایل و هەندێک بەڵگەنامەدا گرتووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە