شێرکۆ تابناک خۆی بە بەندیخانەی بۆکان ناساند

هەنگاو: چالاکێکی خەڵکی بۆکان کە پووشپەڕی ئەمساڵ دەستبەسەر و دواتر سزای بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزاکەی خۆی بە بەندیخانە ناساند.

٢١ سەرماوەز ٢٧٢١، ١٨:٥٩

 

هەنگاو: چالاکێکی خەڵکی بۆکان کە پووشپەڕی ئەمساڵ دەستبەسەر و دواتر سزای بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزاکەی خۆی بە بەندیخانە ناساند.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٠ی سەرماوەزی ٢٧٢١ (١١ی دێسامبری ٢٠٢١)، شێرکۆ تابناک چالاکی خەڵکی بۆکان بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای پێنج مانگ بەندکران کە بەسەریدا سەپابوو، خۆی بە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ناساند.

شێرکۆ تابناک کاتژمێر هەشتی بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی پووشپەڕی ٢٧٢١ (١٤ی جولای ٢٠٢١) لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکانەوە دەستبەسەر کرا و پاش چوار رۆژ بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی و تا کاتی بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا، ئازاد کرا.

 ناوبراو دواتر لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکای بۆکان بە سەرۆکایەتی دادوەر پەیمان ڕوستەمی بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی حکوومەت” لە ڕێگای بڵاو کردنەوەی وێنەی د.قاسملوو و لایەنگری لە حیزبی دێموکراتی کوردستان (حدک)،  سزای ٥ مانگ بەندکران و ٧ مانگ بەندکرانی هەڵپەسێردراوی بە سەردا سەپا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە