شێرکۆ تابناک سزای یەک ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا

هەنگاو: چالاکێکی خەڵکی بۆکان کە پووشپەڕی ئەمساڵ دەستبەسەر و دواتر بە بارمتە ئازاد کرابوو، لەلایەن دزگای دادوەریی کۆماری

١٣ خەرمانان ٢٧٢١، ٠٧:٥٥

 

هەنگاو: چالاکێکی خەڵکی بۆکان کە پووشپەڕی ئەمساڵ دەستبەسەر و دواتر بە بارمتە ئازاد کرابوو، لەلایەن دزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای بەندکرانی بەسەردا سەپا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، شێرکۆ تابناک چالاکی خەڵکی بۆکان لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکای بۆکان بە سەرۆکایەتی دادوەر پەیمان ڕوستەمی  سزای ٥ مانگ بەندکران و ٧ مانگ بەندکرانی هەڵپەسێردراوی بە سەردا سەپاوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، شێرکۆ تابناک بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی حکوومەت” لە ڕێگای بڵاو کردنەوەی وێنەی د.قاسملوو و لایەنگری لە حیزبی دێموکراتی کوردستان (حدک) ئەو سزایە بە سەردا سەپاوە.

شێرکۆ تابناک کاتژمێر هەشتی بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی پووشپەڕی ٢٧٢١ (١٤ی جولای ٢٠٢١) لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکانەوە دەستبەسەر کرا و پاش چوار رۆژ بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی و تا کاتی بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا، ئازاد کرا.

جێگای ئاماژەیە کە، مۆبایلی شێرکۆ تابناک و دایکی و تابلێتی خوشکی و لابتۆبی براکەی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستی بەسەردا گیراوە و پاش مانگێک هێشتا ڕادەستیان نەکراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە