شەش هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی شووت، بازرگان و چالدێران دەستبەسەر کران

هەنگاو: لە ماوەی ڕؤژانی ڕابردوودا و دوای کوژرانی ئەندامێکی سپای پاسداران لە شاری جالدێران،لانیکەم شەش هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی بازرگان، شووت و

٣١ جۆزەردان ٢٧١٩، ٠١:٣٤

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕؤژانی ڕابردوودا و دوای کوژرانی ئەندامێکی سپای پاسداران لە شاری جالدێران،لانیکەم شەش هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی بازرگان، شووت و چالدێرانی پارێزگای ئورمیە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ڕۆاژنی ڕابردوودا ئیتلاعاتی سپای پاسداران شەش هاووڵاتیی کوردی لە شارەکانی بازرگان، شووت و چالدێران دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی سپای پاسداران لە ئورمیە گوزراونەتەوە.

ناسنامەی ئەو شەش کەسە کە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراون بە شێوەی خوارەوەیە؛

١_ بێهزاد خالیدی خەڵکی چالدێران

٢_ ڕەسوول خالیدی خەڵکی چالدێران

٣_ سەجاد ڕوستەمی خەڵکی چالدێران

٤_ محەمەد حوسێن سەرباز خەڵکی چالدێران

٥_ محەمەد سەلیم بکری خەڵکی شووت

٦_ ئەحمەد سەبزی خەڵکی بازرگان

 

ئەو شەش هاووڵاتییە دوای تێکهەڵچوونی چەکداری گریلاکانی حیزبی کرێکارانی کوردستان و هێزەکانی سپای پاسداران لە بەرزاییەکانی گوندی ”سگریک“ی چالدێران و کوژرانی ئەندامێکی سپای پاسداران بە ناوی ”ئیبراهیم ئاخوندزادە“ دەستبەسەر کراون.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە