شەعبان محەممەدی ئەندامی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان دیسان دەستبەسەر کرا

شەعبان محەممەدی یەکێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان لقی مەریوان ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی بانەمەڕی ٢٧٢٢ بۆ جاری سێ

٢١ بانەمەڕ ٢٧٢٢، ١٤:٤٥

 

هەنگاو: چوارشەممە ٢١ی بانەمەڕی ٢٧٢٢

شەعبان محەممەدی یەکێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان لقی مەریوان ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی بانەمەڕی ٢٧٢٢ بۆ جاری سێیەم لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، شەعبان محەممەدی تەمەن ٤٧ ساڵ لە کاتی چوونە دەرەوە لە ماڵ بە بێ پیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

جێگای ئاماژەیە کە شەعبان محەممەدی ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر و دوای ٢٥ ڕۆژ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

ئەو مامۆستایەی خەڵکی مەریوان ڕۆژی یەکشەممە ١١ی بانەمەڕی ئەمساڵیش دەستبەسەر و هەمان ڕۆژ ئازاد کرابوو.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە