عەبدولواحید عەباسی زادە دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کرا

عەبدولواحید عەباسی زادە هاووڵاتیی تەمەن ٣٥ ساڵی خەڵکی بانە کە پێشتر سزای بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، ئەمڕۆ شەممە ٢٤ی بانەمەڕی ٢٧٢٢ دوای بانگ ک

٢٤ بانەمەڕ ٢٧٢٢، ٠١:٠١

 

هەنگاو: شەممە ٢٤ی بانەمەڕی ٢٧٢٢

عەبدولواحید عەباسی زادە هاووڵاتیی تەمەن ٣٥ ساڵی خەڵکی بانە کە پێشتر سزای بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، ئەمڕۆ شەممە ٢٤ی بانەمەڕی ٢٧٢٢ دوای بانگ کران بۆ جێبەجێ کردنی سزاکانی بانە دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کرا.
,
ئەم هاووڵاتییە مانگی ڕابردوو ساڵ لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سەقز جێگیر لە شاری بانە بە سەرۆکایەتی دادوەر ئەکبەر میرزایی بە تۆمەتی «پڕوپاگەندە بە قازانجی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان» سزای ٣ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا.

بەگوێرەی سزاکە ماوەی دەستبەسەرکرانی پێشووی هەژمار دەکرێت و بەم پێیە تەنیا ١٤ ڕۆژ لە بەندیخانە دەبێت و ماوەی سزاکەی بۆ ماوەی ٢ ساڵ هەڵپسێردراوە و لەو دوو ساڵەدا دەبێت مانگانە جارێک خۆی بە ئیدارەی ئیتلاعاتی بانە بناسێنێت.

عەبدولواحید عەباسی زادە ڕۆژی شەممە ١ی سەرماوەزی ٢٧٢٠ (٢١ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٠) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بانە دەستبەسەر و دوای ١٧ ڕۆژ بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی هەتا کۆتایی پرۆسەیی دادگایی کردنەکەی لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی بانە ئازاد کرا.

جێگای ئاماژەیە کە عەبدولواحید عەباسی زادە خەڵکی گوندی «کەوپێچی خواروو» یە و خێزاندار و باوکی سێ منداڵە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە