چارەنووسی دوو مامۆستای دەستبەسەر کراوی کورد نادیارە

هەنگاو: لە چارەنووسی دوو مامۆستای دەستبەسەرکراوی کورد لە شارەکانی مەهاباد و شنۆ کە نزیکەی سێ حەوتوو پێش دەستب

٣٠ ڕێبەندان ٢٧٢٠، ١٤:٢٢

 

پشتیوانی لە هەنگاو

هەنگاو: لە چارەنووسی دوو مامۆستای دەستبەسەرکراوی کورد لە شارەکانی مەهاباد و شنۆ کە نزیکەی سێ حەوتوو پێش دەستبەسەر کراون، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرەڕای تێپەڕینی نزیکەی سێ حەوتوو لە دەستبەسەر کرانی دوو مامۆستای قوتابخانە بە ناوەکانی عەزیز قادرتاج و سیاوەش عەینی خەڵکی شارەکانی شنۆ و مەهاباد، هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسیان لە بەر دەستدا نییە.

عەزیز قادر تاج مامۆستای قوتابخانەی بنەڕەتیی گوندی نزریوەی شنۆ شەوی یەکشەممە ١٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠ (٣١ی ژانویەی ٢٠٢١) لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا لە شنۆ دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای ئورمیە گوازراوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بنەماڵەی عەزیز قادرتاج هەتا ئێستا نەیانتوانیوە چاویان بە ناوبراو بکەوێت و ئەو مامۆستایە لە مافی هەبوونی پارێزەر بێبەش بووە.

لەلایەکی دیکەوە، لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی سیاوەش عەینی، مامۆستای قوتابخانە  بنەڕەتیی “حاج عەبدوڵڵا ڕوستەم زاده” لە مەهاباد کە هەمان ڕۆه لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپاه دەستبەسەر کراوە هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لەو پەیوەندییەدا بێ ئاکام ماوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە