عەزیمە ناسری بۆ بەندیخانەی ئورمیە گوازرایەوە

هەنگاو: عەزیمە ناسری دوای مانگێک بەندکران و تەواو بوونی قۆناگی لێپرسینەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازرایەوە.

٤ خەرمانان ٢٧٢١، ١٤:٣٥

 

هەنگاو: عەزیمە ناسری دوای مانگێک بەندکران و تەواو بوونی قۆناگی لێپرسینەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازرایەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ٤ی خەرمانانی ٢٧٢١ (٢٦ی ئاگۆستی ٢٠٢١)، عەزیمە ناسری خەڵکی بۆکان دوای یەک مانگ دەستبەسەر کران لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای ئورمیە بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازرایەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ناسری، ئەم چالاکە کوردە لە ماوەی دەستبەسەرکرانی لەمافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و هەروەها دەرمانەکانی بێبەش بووە و ناوەندە ئەمنییەکان تۆمەتی “هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی” لەرێگای هاوکاری حیزبێکی کوردستانییان خستووەتە پاڵ ناوبراو.

جێگای ئاماژەیە کە عەزمیە ناسری ڕۆژی سێشەممە ٥ی گەلاوێژی ٢٧٢١ (٢٧ی جولای ٢٠٢١)، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا لە بۆکان دەستبەسەر و بۆ ئورمیە گوازرایەوە.

ناوبراو ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانباری ٢٧٢١ (٩ی ژانویەی ٢٠٢١)، هاوکات لەگەڵ شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیانی کورد دەستبەسەر کرابوو  وپاش دوو مانگ بە دانانی بارمتەی پەنجا ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو و هێشتا دانێشتنی دادگای ناوبراو بەڕێوە نەچووە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە