عەزیمە ناسری بە بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرا

هەنگاو: عەزیمە ناسری دوای نزیکەی ٤٠ ڕۆژ بەندکران بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ئورمیە ئازاد کرا.

٩ خەرمانان ٢٧٢١، ٢٠:١٨

 

هەنگاو: عەزیمە ناسری دوای نزیکەی ٤٠ ڕۆژ بەندکران بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ئورمیە ئازاد کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٩ی خەرمانانی ٢٧٢١ (٣١ی ئاگۆستی ٢٠٢١)، عەزیمە ناسری چالاکی مەدەنی خەڵکی بۆکان دوای ٤٠ ڕۆژ دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا ڕۆژی بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا، ئازاد کرا.

ئەم چالاکە کوردە  ڕۆژی پێنج شەممە ٤ی خەرمانانی ٢٧٢١ (٢٦ی ئاگۆستی ٢٠٢١) دوای یەک مانگ دەستبەسەر کران لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای ئورمیە بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازرایەوە.

جێگای ئاماژەیە کە عەزمیە ناسری ڕۆژی سێشەممە ٥ی گەلاوێژی ٢٧٢١ (٢٧ی جولای ٢٠٢١)، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا لە بۆکان دەستبەسەر و بۆ ئورمیە گوازرایەوە.

هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە،  ئەم چالاکە کوردە لە ماوەی دەستبەسەرکرانی لەمافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و هەروەها دەرمانەکانی بێبەش بووە و ناوەندە ئەمنییەکان تۆمەتی “هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی” لەرێگای هاوکاری حیزبێکی کوردستانییان خستووەتە پاڵ ناوبراو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە