عەلی ئەڵڵاوەیسی بە بارمتە ئازاد کرا

هەنگاو: چالاکێکی مەدەنی دەستبەسەر کراوی خەڵکی سنە بە بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

٢٥ جۆزەردان ٢٧٢١، ١٨:٠٩

 

هەنگاو: چالاکێکی مەدەنی دەستبەسەر کراوی خەڵکی سنە بە بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی جۆزەردانی ٢٧٢١ (١٣ی ژوئەنی ٢٠٢١)، عەلی ئەڵڵاوەیسی، یەکێک لە چالاکانی مەدەنی ناسراوی خەڵکی شاری سنە دوای یەک مانگ دەستبەسەر کران لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

عەلی ئەڵڵاوەیسی  ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی بانەمەڕی ٢٧٢١ (٩ی مەی ٢٠٢١) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر کراوە.

جێگای ئاماژەیە کە عەلی ئەڵڵاوەیسی تەمەن ٤٨ ساڵ ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی پووشپەڕی ٢٧٢١٨ (١٤ی ژوئیەی ٢٠١٨) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و دوای دوو مانگ بە بارمتە ئازاد کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە