فەریدە وەیسی بە بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرا

هەنگاو: فەریدە وەیسی چالاکی مەدەنی خەڵکی دێولان سەر بە پارێزگای سنە دوای دوو مانگ بەندکران بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

٢٥ ڕەشەمە ٢٧١٩، ١٩:١٨


هەنگاو: فەریدە وەیسی چالاکی مەدەنی خەڵکی دێولان سەر بە پارێزگای سنە دوای دوو مانگ بەندکران بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی ڕەشەممەی ٢٧١٩ (١٥ی مارسی ٢٠٢٠)، فەریدە وەیسی چالاکی مەدەنیخ ەڵکی دێولان دوای دوو مانگ دەستبەسەر کران بە بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا، ئازاد کرا.

فەریدە وەیسی لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لە ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی شاری سنە مانی لە خواردن گرتبوو.


سەرچاوەیەکی نزیک بەو بنەماڵەیە وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەوالە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە، سیروس عەباسی هاوژینی فەریدە هێشتا دەستبەسەرە و ئازاد نەکراوە.
هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران لە شاری دێولان ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی بەفرانباری ٢٧١٩ (١٤ی ژانویەی ٢٠٢٠)، هێرشان کردە سەر ناوەندی فێرکاریی “زانست” و سیروس عەباسی و هاوژینەکەیان بە ناوی فەریدە وەیسی دەسبەسەر کرد.

هەمان ڕۆژ، ئازاد عەباسی کە بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی برا و براژنەکەی سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی دێولانی کردبوو دەستبەسەر کرا.

ئازاد عەباسی، چالاکای مەدەنی خەڵکی شارۆچکەی دێولان سەر بە پارێزگای سنە (کوردستان)، ڕۆژی شەممە ١٧ی ڕەشەممەی ٢٧١٩ (٧ی مارسی ٢٠٢٠)، دوای دوو مانگ دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە