لاوێکی خەڵکی شنۆ سزای ٦ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا

لاوێکی ٢٠ ساڵەی خەڵکی گوندی سەوجە سەر بە شاری شنۆ بە ناوی سینا مینایی لەلایەن دادگای شۆڕشی شنۆ بە سەرۆکایەتی دادوەر مەهدی ڕەزایی سزای ٣ ساڵ بەندکران و ٣ ساڵ

٩ گەلاوێژ ٢٧٢٢، ١٢:٢٣



هەنگاو: یەکشەممە ٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٢

لاوێکی ٢٠ ساڵەی خەڵکی گوندی سەوجە سەر بە شاری شنۆ بە ناوی سینا مینایی لەلایەن دادگای شۆڕشی شنۆ بە سەرۆکایەتی دادوەر مەهدی ڕەزایی سزای ٣ ساڵ بەندکران و ٣ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراوی بە سەردا سەپا.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەم سزایە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەر ناوبراودا سەپێندراوە و ڕۆژی یەکشەممە ٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٣١ی جولای ٢٠٢٢) بە فەرمی بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە.

سینا (کەریم) مینایی ڕۆژی سێشەممە ١١ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ (٢ی نۆڤەمبەری ٢٠٢١) هاوڕێ لەگەڵ هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی عەبدوڵڵا یووسفی لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری شنۆ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و دوای یەک مانگ دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

شایانی باسە ناوبراو لە ماوەی ئەو ڕۆژانەی کە دەستبەسەر بووە لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە