لاوێکی دێهلۆڕانی بە هۆی لێدانی دەرزی هەڵەوە گیانی لە دەست دا

هەنگاو: لاوێکی خەڵکی پارێزگای ئلامی بە هۆی لێدانی دەرزی هەڵە تووشی جەڵتەی مێشک بوو و لەئاکامدا گیانی لە دەست دا.

١٩ ڕێبەندان ٢٧١٨، ١٦:٠٨

 

هەنگاو: لاوێکی خەڵکی پارێزگای ئلامی بە هۆی لێدانی دەرزی هەڵە تووشی جەڵتەی مێشک بوو و  لەئاکامدا گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی چوارشەممە (١٦ی بەفرانباری ٢٧١٨ / ٥ی فێوریەی ٢٠١٩)، لاوێکی خەڵکی دێهلۆڕان بە ناوی ”فەرهاد پیشکار“ کوڕی عەبدولمحەمەد دوای ئەوەی کە تووشی هەڵامەت ببوو، سەردانی نەخۆشخانەی  ئەو شارەی کرد.

بە وتەی یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی پێشکار، کادری دەرمانی نەخۆشخانەی ”شهدای دێهلۆڕان“ بە کەمتەرخەمییەوە دوو دەرزییان لە فەرهاد داوە و دوای ئەوەی کە باری تەندروستی ناجێگیر بووە، بۆ نەخۆشخانەی شاری ئیلام  گواستوویانەتەوە.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاند کە فەرهاد دوای یەڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی ئیلام تووشی جەڵتەی مێشک بووە و گیانی لە دەست داوە.

ئێوارەی ڕۆژی شەممە (١٣ی ڕێبەندانی ٢٧١٨ / ٢ی فێوریەی ٢٠١٩) کچێکی تەمەن ٢٠ ساڵی خەڵکی گوندی تورجانی بۆکان بە ناوی “دڵنیا سەلیمی” لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانیەکانی شاری تەورێز بە هۆی لێدانی دەرزی هەڵەوە، گیانی لەدەست دا.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە