له کرماشان دوو کرێکار بە هۆی تەقینەوەی مینەوە گیانیان لە دەست دا

هەنگاو: دوو کرێکاری خەڵکی کرماشان کە لە یەکێک لە گەڕەکەکانی ئەو شارە سەرقاڵی تواندنەوەی کەرەستەی بەجێماوی شە

١٠ بانەمەڕ ٢٧٢١، ٢٢:١٥

 

هەنگاو: دوو کرێکاری خەڵکی کرماشان کە لە یەکێک لە گەڕەکەکانی ئەو شارە سەرقاڵی تواندنەوەی کەرەستەی بەجێماوی شەڕ بوون، بە هۆی تەقینەوەی مینەوە گیانیان لە دەست دا.

بە گوێڕاەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ٩ی بانەمەڕی ٢٧٢١ (٢٩ی ئاوریلی ٢٠٢١)، لە شەقامی حافیز هەڵکەوتوو لە گەڕەکی جافراوای کرماشان دوو لاو بە ناوەکانی “محەمەد بازوەند” و “محەمە دڕەسووڵ  ڕەحیمی سورخوەندی” بە هۆی تەقینەوەی مینەوە گیانیان لە دەست داوە.

 یەکێک لە نزیکانی ئەم دوو کەسە وێرای پشتڕاستکردنەوەی هەواڵەکە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند کە: “ئەو دوو هاووڵاتییە کە لە شەقامی حافیز خەریکی کڕین و فرۆشتنی کەرەستەی بەجێماوی شەڕ و ئاسنەواڵە بوون، لە ڕۆژی ڕووداوەکەدا بە ئامێری هەواگاز سەرقاڵی تواندنەوەی ئەو ئاسناەواڵانەی  بوونکە چەند ڕۆژ پێش کڕیبوویان.”

ئەو سەرچاوەیە وتیشی کە لە ئەنژامی تەقینەوەی ئەو مینەدا یەکێکیان سەری پەڕیوە و ئەوی دیکەشیان دەست و لاقی پەڕیوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا لانیکەم ١٦ کرێکار، جووتیار و چێوار لە سنوورەکانی کوردستان بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بوونەتە قوربانی کە ٥ کەسیان گیانیان لە دەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە