لوقمان عەزیزی بەندکراوی سیاسی پێشووی کورد زێدەکەی بەجێهێشت

هەنگاو: یەکێک لە بەندکراوانی سیاسی پێشووی کورد کە خەڵکی شاری شنۆیە لە ژێر گوشاری ناوەند

٧ ڕەزبەر ٢٧٢١، ٢٢:٠٢

 

هەنگاو: یەکێک لە بەندکراوانی سیاسی پێشووی کورد کە خەڵکی شاری شنۆیە لە ژێر گوشاری ناوەندە ئەمنییەکانی ئێران ناچار بە بەجێهێشتنی زێدەکەی بوو.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لوقمان عەزیزی، بەندکراوی سیاسی پێشووی خەڵکی شنۆ، لە ماوەی ڕابردوودا بە هۆی گوشاری بەردەوامی ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ناچار بوو زێدەکەی بەجێبهێڵێت. بنەماڵەی ناوبراو لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بەردەوام لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بانگ کراون و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە.

لوقمان عزیزی لە وتوێژێکدا لەگەڵ هەنگاو وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە وتی: “زلە هێر هەڕەشەی ناوەندە ئەمنییەکان ناچار بووم کە ئێران بەجێ بهێڵم و ئێستا لە وڵاتێکی دیکە نیشتەجێم”.

لوقمان عەزیزی، ساڵی ۲۰۱۷ش بە تۆمەتی هاوکاری کردنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران، لە لایەن دادگای شۆڕشی شنۆوە، سزای شازدە ساڵ بەندکرانی بۆ بڕابووەوە کە ئەم سزایە لە دادگای پێداچوونەوەدا کرابووە پێنج ساڵ بەندکران و هەشت ساڵیش بەندکرانی هەڵپەسێراو.

ئەم بەندکراوە سیاسییە سەرەتای بەهار دوای تەواوبوونی ماوەی سزاکەی لەبەندیخانە ئازاد کرا کە ڕۆژی ڕۆژی دووشەممە ۳۱ی خەرمانانی ۲۷۲۱ (٢١ی ژوئەنی ۲۰۲۱) سەرلەنوێ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ دەستبەسەر و پاش ماوەیەک بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە