لوقمان پیرخزرانیان و کچەکەی ندا پیرخزرانیان بە بارمتە ئازاد کران

هەنگاو: لوقمان پیرزخزرانیان و کچەکەی بە ناوی ندا مانگێک دوای دەستبەسەر کرانیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تارانەوە، بە بارمتە ئازاد کرا.

١٩ خەزەڵوەر ٢٧٢٠، ١٩:٥١

 

هەنگاو: لوقمان پیرزخزرانیان و کچەکەی بە ناوی ندا مانگێک دوای دەستبەسەر کرانیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تارانەوە، بە بارمتە ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوای تێپەڕینی  زیاتر لە مانگێک لە دەستبەسەر کرانی لوقمان پیرخزریان و کچەکەی بە ناوی ندا پیرخزریان، ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ی خەزەڵوەری ٢٧١٩ (٩ی نۆڤەمبری ٢٠٢٠)، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی هەتا بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا، ئازاد کران.

ڕۆژی سێشەممە ١٥ی ڕەزبەری ٢٧٢٠ (٦ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠)، هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی تاران هەڵیانکوتایە سەر ماڵی لوقمان پیرخزریان و کچەکەیان دەستبەسەر کرد و دوای ناڕەزایەتی دەربڕینی ناوبراو کە پەیکەرساز و بەندکراوی سیاسی پێشووش بووە، ئەویش دەستبەسەر کراوە.

هەمان ڕۆژ چوار هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی ئەندیشە سەدری، شەبنەم ئاشوووری، ئارەش جەوهەری و ئەیلوار قولیوەند دەستبەسەر کران. هەر ئەمڕۆ ئەندیشە سەدری و ئەیلوار قولیوەند بە دانانی بارمتە ئازاد کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە