لەسێدارەدانی ٢٥ هاووڵاتی کورد لە ماوەی مانگی ژوئیەی ٢٠١٨

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ژوئیەی ئەمساڵدا، حوکمی سێدارەی ٢٥ هاووڵاتی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران جێبەجێ کراوە. ئەم ڕێژەیە بەرابەرە لەگەڵ

٩ گەلاوێژ ٢٧١٨، ١٢:٣٥

 

 هەنگاو: لە ماوەی مانگی ژوئیەی ئەمساڵدا، حوکمی سێدارەی ٢٥ هاووڵاتی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران جێبەجێ کراوە. ئەم ڕێژەیە بەرابەرە لەگەڵ کۆی گشتی ئەو حوکمانەی کە لە ماوەی ٦ مانگی ڕابردووی ئەمساڵ لە کوردستان تۆمار کراوە.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری “هەنگاو”، تەنیا لە ماوەی مانگی ژوئیە(تەمووز)،  حوکمی سێدارەی ٢٥ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران جێبەجێ کراوە.

لەسێدارەدانی ئەو ٢٥ هاووڵاتییە کوردە لە حاڵێکدایە کە لە شەش مانگی ڕابردوودا حوکمی سێدارەی ٢٥ هاووڵاتیی کورد جێبەجێ کرابوو.

بەپێێ ئەم ڕاپۆرتە، ١٤ حاڵەتی ئەو کەسانەی کە لەسێدارە دراون خەڵکی پارێزگایی کرماشان بوون،هەروەها ٩ کەسیان خەڵکی ئورمیە، کەسێک خەڵکی خۆراسان باکوور و کەسێکیش خەڵکی پارێزگایی لورستان بوون.

زۆربەی ئەو هاووڵاتیانەی لە سێدارە دراون بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست بووە کە دەگاتە ١٥ کەس حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە، ٨ کەسیان بە هۆی چالاکی مەزهەبی و ئەندام بوون لە گرووپی داعش و هەروەها دوو کەسیان بە تۆمەتی بازرگانی بە مادەی هۆشەبەرەکانەوە لەسێدارە دراون.

هەروەها یەکێک لەو هاووڵاتیانە لە سێدارە دراون ژن و ٢٤ کەسیش پیاو بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە