لەماوەی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێردا دوو کرێکاری دەرکراوی پترۆشیمی ئیلام خۆیان کوشت

یەکێکی دیکە لە کرێکارە دەرکراوەکانی کۆمپانیای پترۆشیمی ئیلام بە ناوی عەلی محەممەد کەریمی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا و بەمەش لە ماوەی کەمتر لە ٢٤

١٧ گەلاوێژ ٢٧٢٢، ١٨:٠٧


هەنگاو: دووشەممە ١٧ی گەلاوێژی ٢٧٢٢

یەکێکی دیکە لە کرێکارە دەرکراوەکانی کۆمپانیای پترۆشیمی ئیلام بە ناوی عەلی محەممەد کەریمی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا و بەمەش لە ماوەی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێردا دوو کرێکاری دەرکراوی ئەو کۆمپانیایە بەهۆی کێشەی ئابووری و هەژارییەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە ١٧ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٨ی ئاگۆستی ٢٠٢٢)، عەلی محەممەد کەریمی خەڵکی شاری چوار سەر بە پارێزگای ئیلام کە یەکێک لە کرێکارە دەرکراوەکانی پترۆشیمیی ئەو شارە بووە، لەڕێگەی بەکارهێنانی چەکەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ڕۆژی ڕابردووش محەممەد مەنسووری تەمەن ٣٢ ساڵ و یەکێکی دیکە لە کرێکارە دەرکراوەکانی ئەو کۆمپانیایە لە ماڵەکەی خۆیدا خۆی هەڵواسیبوو.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە ئەم دوو هاووڵاتییە بە هۆی کێشەی ئابووری و هەژاری خۆیان کوشتووە.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی کە عەلی محەممەد کەریمی و محەممەد مەنسووری لە کرێکارە دەرکراوەکانی کۆمپانیای پترۆشیمی ئیلام بوون کە چەند مانگ پێش دوای چەندین ساڵ کارکردن لەلایەن بەرپرسانی کۆمپانیاکەوە دەرکراون.

جێگای ئاماژەیە کە ئەم دوو هاووڵاتییە خێزاندار بوون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە