مامۆستایەکی کورد لە سنە دەستبەسەر کرا

هەنگاو: موختار ئەسەدی یەکێک لە مامۆستایانی شاری سنە دوای بەڕێوەچوونی ناڕەزایەتی ئەمڕۆ لەبەردەم بینای پەروردەی ئەو شارە دەستبەسەر کراوە.

٢٥ ڕێبەندان ٢٧١٨، ٢١:٠٢

 

هەنگاو: موختار ئەسەدی یەکێک لە مامۆستایانی شاری سنە دوای بەڕێوەچوونی ناڕەزایەتی ئەمڕۆ لەبەردەم بینای پەروردەی ئەو شارە دەستبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ٦ی ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە (٢٥ی ڕێبەندانی ٢٧١٨/ ١٤ی فێوریەی ٢٠١٩) موختار ئەسەدی مامۆستای خەڵکی سنە و ئەندامی ڕێکخراوی سێنفی مامۆستایانی ئەو شارە لە کاتی گەڕانەوە بۆ ماڵەوە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراوە.

موختار ئەسەدی ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی انڕەزایەتی مامۆستایانی شاری سنە لە بەردەم ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی ئەو شارە بەشداری کردبوو و لەکاتی گەڕانەوە بۆ ماڵەوە دەستبەسەر کراوە.

ناوبراو لە ڕێکەوتی (١٨ی پووشپەڕی ٢٧١٨/ ٩ی ژوئیەی ٢٠١٨) دوای تەواو کردنی ماوەی حوکمی یەکساڵەی بەندکرانی لە بەندیخانەی ئێڤینی تاران ئازاد کرا.

 موختار ئەسەدی لەماوەی ساڵانی ڕابردوو چەندین جار دەستبەسەر لەلایەن ئیدارەی پەروەردەی پاریزگای سنەوە دوورخرابویەوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە