ماوەی دەستبەسەر کرانی ئیبراهیم تاریمورادی درێژکرایەوە

هەنگاو: ماوەی دەستبەسەر کرانی ئیبراهیم تاریمورادی هاووڵاتیی تەمەن ٥٦ ساڵی خەڵکی سنە بۆ ماوەی ٢٠ ڕۆژی دیکە درێژ کرایەوە.

١٤ خەرمانان ٢٧٢١، ١٣:٣٩

 

هەنگاو: ماوەی دەستبەسەر کرانی ئیبراهیم تاریمورادی هاووڵاتیی تەمەن ٥٦ ساڵی خەڵکی سنە بۆ ماوەی ٢٠ ڕۆژی دیکە درێژ کرایەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی خەرمانانی ٢٧٢١ (٥ی سێپتامبری ٢٠٢١)، ئیبراهیم تاریمورادی تەمەن ٥٦ ساڵ کە ٤٠ ڕۆژ پیش لەلایەن هیزە ئەمنییەکانی سنە دەستبەسەر کراوە بۆ لقی دووی بازپورسی سنە بانگ کراوە و ماوەی دەستبەسەر کرانەکەی ٢٠ ڕۆژی دیکە درێژ کراوەتەوە.

ئیبراهیم تاریمورادی خەڵکی گوندی هەمڕۆڵە سەر بە شاری سنەیە کە ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٢ی گەلاوێژ٢٠٢١ (٢٤ی جولای ٢٠٢١) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شاروەوە دەستبەسەر کرا.

پێشتر هەنگاو ڕایگەیاندبوو کە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە چوار ئوتۆمبێلی پڕ لە هێز هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئیبراهیم تاریمورادی و وێڕای پشکنینی ماڵەکەی کەلوپەلە تایبەتەکانی وەک مۆبایل و میمۆری و کتێبەکانیان لەگەڵ خۆیان بردووە.

بە وتەی یەکێک لە نزیکانی تاریمورادی، ناوبراو نەخۆشینی زەختی خوێن و شەکرە و هەروەها نەخۆشینی دڵی هەیە و لە ماوی نزیک بە ٤٠ ڕۆژی ڕابردوودا لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە