محەممەد سەلیمی بە بارمتە ئازاد کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز کە مانگی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوو، بە بارمتە ئازاد کرا.

٢٠ خاکەلێوە ٢٧٢٢، ٠٨:٥٩

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز کە مانگی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوو، بە بارمتە ئازاد کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ (٦ی ئەپریلی ٢٠٢٢)، محەممەد سەلیمی تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی سەقز دوای دوو مانگ دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە ئازاد کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، محەممەد سەلیمی لە ماوەی ئەو ڕۆژانەی کە دەستبەسەر بووە لە مافی هەبوونی پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش بووە و لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بە هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکومەت تۆمەتبار کراوە.

محەممەد سەلیمی ڕۆژی سێشەممە ١٩ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ (٨ی فێبریوەری) لە شوێنی کارەکەی خۆی و بەبێ پیشاندانی بەرگەی دادوەری لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سەقز دەستبەسەر و بۆ سنە گوازرایەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە