مریەم سادقی بە بارمتە ئازاد کرا

هەنگاو: چالاکێکی ژنی خەڵکی شاری سنە دوای دوو حەوتوو دەستبەسەر کران بە بارمتە ئازاد کرا.

١٢ خەزەڵوەر ٢٧٢١، ١٧:٥٠

 

هەنگاو: چالاکێکی ژنی خەڵکی شاری سنە دوای دوو حەوتوو دەستبەسەر کران بە بارمتە ئازاد کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو،   ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ (٣ی نۆڤەمبری ٢٠٢١)، مریەم سادقی چالاکی بواری مافەکانی ژنان   و هەروەها ئەندامی کۆمیتەی هاوئاهەنگی بەمەبەستی هاوکاری کردن بۆ سازکردنی ڕێکخراوە کرێکارییەکان دوای دوو حەوتوو دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی سنە ئازاد کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مریەم سادقی بە تۆمەتی بەشداری لەڕێوڕەسمی سەرەخۆشیی دایە ئاسیە عەزیمی دایکی یەکێک لە گیانبەختکردوانی کۆمەڵە و خوێندن و پێشکەشکردنی سروودێک بە ناوبراو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

 مریەم سادقی بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ١ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ (٢٣ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١)، بە بێ پیشاندانی هەر جۆرە بەرگەیەکی دادوەری لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەر کرابوو.

جێگای ئاماژەیە کە مریەم سادقی ساڵی ٢٠١٨ جارێکی دیکە لەلایەن دادگای شۆڕشی سنەوە بانگ کرابوو و لێپەرسینەوەی لەگەڵ کرابوو.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە