منداڵێکی کار لە گیەڵان بە هۆی سەختی ئیشەکەیەوە گیانی لە دەست دا

منداڵێکی تەمەن ٩ ساڵی خەڵکی شاری گیەڵان سەر بە پارێزگای کرماشان بە ناوی عەلی ڕەزا پەرهوودە کە بە هۆی هەژاری بنەماڵەکەیەوە ناچار کرابوو لە کارگەیەکی شیرین

١٨ گەلاوێژ ٢٧٢٢، ١٠:٤٢


هەنگاو: سێشەممە ١٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٢

منداڵێکی تەمەن ١٠ ساڵی خەڵکی شاری گیەڵان سەر بە پارێزگای کرماشان بە ناوی ئەمیر ڕەزا پەرهوودە کە بە هۆی هەژاری بنەماڵەکەیەوە ناچار کرابوو لە کارگەیەکی شیرینی کار بکات، لە کاتی کارکردن لە ناو ئاسانسۆر گیری خواردووە و گیانی لە دەست داوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، عەلی ڕەزا پەرهوودە نیوەڕۆی سێشەممە ١٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٩ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) کاتێک بە مەبەستی هێنانی شیرینی بۆ دووکانی شیرینی فرۆشەکە چووبووە کارگەکە کە لەقاتی سەرەوە بووە، لە ناو ئاسانسۆرەکە گیری خواردووە  و گیانی لە دەست داوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بنەماڵەی ئەم منداڵە بە هۆی هەژاری و دەست کورتی ناچاربوون کە منداڵەکەیان بنێرنە ئەو کارگەیە و کار بکات.

حەفتەی ڕابردووش منداڵێکی کاری خەڵکی بۆکان بە ناوەی ماردین سەلامەتیان تەمەن ١٠ ساڵ کە لە کاتی کار کردن لە میکانیکییەک و بە هۆی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە جەستەی سووتابوو، گیانی لە دەست دا.

سەرباری بەڵێنە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی ئێران بە نیسبەت کۆنڤانسیۆنی مافەکانی منداڵان و هەروەها جاڕنامەی ئابووری، کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی نەتەوە یەکگرتووەکان، حکومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەتا ئێستا هیچ کردەوەیەکی ئەرێنی لەڕاستای دەستەبەرکردنی مافە سەرەتایییەکانی منداڵان وەکوو مافی خۆراک، پەروەردە و ئیستانداردە تەندروستییەکان هەڵنەگرتووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە