موحسین ئەحمەد زاده بە بارمتە ئازاد کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراوی خەڵکی مەهاباد پاش نزیکەی دوو مانگ دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتە لە ب

٨ خەزەڵوەر ٢٧٢١، ١٩:١١

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراوی خەڵکی مەهاباد پاش نزیکەی دوو مانگ دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ئازاد کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، موحسین ئەحمەدزاده تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی گوندی کۆسە کەرێزی مەهاباد دوای نزیکەی دوو مانگ  دەستبەسەر کران بە دانانی بامرتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار و نزیک لە بنەماڵەی ئەحمەدزاد، ئەم هاووڵاتییە کوردە لە ماوەی ئەو ڕۆژانەی کە دەستبەسەر بووە لەمافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکی بێبەش بووە.

ناوەندە ئەمنییەکان موحسین ئەحمەدزاه تەمەن ٣٢ ساڵیان بە هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکوومەت تۆمەتبار کردووە.

موحسین ئەحمەدزاده  ڕۆژی دووشەممە ٨ی خەرمانانی ٢٧٢١ (٣٠ی ئاگۆستی ٢٠٢١) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد دەستبەسەر و بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگەکانی ئەم ناوەندە ئەمنییە لە شاری ئورمیە گوازرایەوە.

هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە، هاوکات برایەکی موحسین بە ناوی یاسین ئەحمەدزاده لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستبەسەر کراوە کە دوای ٢٤ کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کراوە.

جێگای ئاماژەیە کە موحسین ئەحمەدزاده تەمەن ٣٢ ساڵ، خێزاندار و باوکی سێ منداڵە کە لە گوندی کۆسەکەرێزی مەهاباد دادەنیشێت.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە