میقداد حەسەن نەژاد بۆ بەندیخانەی سەقز گوازرایەوە

هەنگاو: هونەرمەندێکی لاوی خەڵکی سەقز کە سەرەتای مانگی ڕێبەندانی ئەمساڵ دەستبەسەر کرابوو، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازراوەتەوە.

٧ ڕەشەمە ٢٧٢١، ٠٩:٤٣

 

هەنگاو: هونەرمەندێکی لاوی خەڵکی سەقز کە سەرەتای مانگی ڕێبەندانی ئەمساڵ دەستبەسەر کرابوو، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازراوەتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٤ی ڕەشەممەی ٢٧٢١ (٢٣ی فێوریوەری ٢٠٢٢)، میقداد حەسەن نەژاد ناسراو بە «کارۆخ» تەمەن ٢٢ ساڵ و هونەرمەندی لاوی خەڵکی سەقز دوای ٢٥ ڕۆژ ڕاگیران لە ژووری تاکەکەسیی دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سەقز گوازراوەتەوە.

هەنگاو زانیویەتی کە، بۆ ئازادی کاتی ئەم هونەرمەندە لاوە بڕی ٣٠٠ ملیۆن تمەن بارمتە داوا کراوە کە هەتا ئێستا ئەو بڕە پارەیە دابین نەکراوە.

میقداد حەسەن نەژاد، دەرهێنەری لاوی خەڵکی سەقز ڕۆژی شەممە ٩ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ (٢٩ی ژانویەی ٢٠٢٢) لە یەکێک لە شەقامەکانی سەقز و بەبێ پیشاندانی بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە گوازرایەوە بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی ئەو ناوەندە ئەمنییە لە شاری سنە گوازرایەوە.

جێگای ئاماژەیە کە، میقداد حەسەن نەژاد تا ئێستا چەندین کورتە فیلمی وەکوو، «شەقامەکان لە ڕوانگەیەکی دیکەوە»، «بازنە» و «Exit» ی بەرهەم هێناوە و ئەرکی دەرهێنانیشی لە ئەستۆ بووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە