میقداد حەسەن نەژاد بە بارمتە ئازاد کرا

هەنگاو: هونەرمەندێکی لاوی خەڵکی سەقز کە مانگێک پێش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، بە بارمتە ئازاد کرا.

٧ ڕەشەمە ٢٧٢١، ١٨:٤١

 

هەنگاو: هونەرمەندێکی لاوی خەڵکی سەقز کە مانگێک پێش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، بە بارمتە ئازاد کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٧ی ڕەشەممەی ٢٧٢١ (٢٦ی فێوریوەری ٢٠٢٢)، میقداد حەسەن نەژاد ناسراو بە کاردۆخ، هونەرمەندی تەمەن ٢٧ ساڵی خەڵکی سەقز دوای یەک مانگ دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی سەقز ئازاد کرا.

ئەم هونەرمەندە لاوە ڕۆژی چوارشەممە ٤ی ڕەشەممە لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سەقز گوازرابوویەوە.

میقداد حەسەن نەژاد، دەرهێنەری لاوی خەڵکی سەقز ڕۆژی شەممە ٩ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ (٢٩ی ژانویەی ٢٠٢٢) لە یەکێک لە شەقامەکانی سەقز و بەبێ پیشاندانی بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە  دەستبەسەر و گوازرایەوە بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی ئەو ناوەندە ئەمنییە لە شاری سنە گوازرایەوە.

جێگای ئاماژەیە کە، میقداد حەسەن نەژاد تا ئێستا چەندین کورتە فیلمی وەکوو، «شەقامەکان لە ڕوانگەیەکی دیکەوە»، «بازنە» و «Exit» ی بەرهەم هێناوە و ئەرکی دەرهێنانیشی لە ئەستۆ بووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە