میکائیل مینبەری بە بارمتە ئازاد کرا

هەنگاو: یەکێک لە دەستبەسەر کراوانی گوندی نییەر دوای زیاتر له سێ مانگ بەندکران بە بارمتە ئازاد کرا.

١٠ ڕەزبەر ٢٧٢١، ١٥:٥٦

 

هەنگاو: یەکێک لە دەستبەسەر کراوانی گوندی نییەر دوای زیاتر له سێ مانگ بەندکران بە بارمتە ئازاد کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو،  ڕۆژی شەممە ١٠ ڕەزبەری ٢٧٢١ (٢ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١)، میکائیل مینبەری، چالاکی خەڵکی گوندی نییەر سەر بە شاری سنە پاش ١١٠ ڕۆژ بەندکران بە دانانی بارمتەی ٧٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی مینبەری، میکائیل مینبەری لە ماوەی ئەو سێ مانگەدا لە هەبوونی مافی پارێزەر و هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش بووە.

میکائیل مینبەری کاتژمێر ٣:٣٠ دەقەی بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی جۆزەردانی ٢٧٢١ (١٥ی ژوئیەی ٢٠٢١) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە دەستبەسەر کرا.

هەنگاو پێشتر لە زاری سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی مینبەری ڕایگەیاندبوو کە نزیکەی ٣٠ کەس لە هێزە ئەمنییەکان بە بێ پیشاندانی بەڵگەی دادوەری بە زۆر چوونەتە ماڵ میکائیل مینبەری و بە نانەوەی ترس و دڵەڕاوکێ و بێ ڕێزی بە بنەماڵەکەی، دەستبەسەریان کردووە.

جێگای ئاماژەیە کە میکائیل مینبەری خەڵکی گوندی نییەر و دانیشتووی شاری سنەیە. هێزە ئەمنییەکان لە کاتی دەستبەسەر کرانی میکائیل مینبەری دەستیان بە سەر مۆبایل و کەرەستە تاکەکەسییەکانیدا گرتووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە