میکاییل مینبەری جارێکی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا

میکاییل مینبەری هاووڵاتیی خەڵکی گوندی نییەر سەر بە شاری سنە، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ لە حاڵێکدا بۆ وەرگرتنی ئۆتۆمبێلی خۆی

٨ پووشپەڕ ٢٧٢٢، ٢٠:٥٧


هەنگاو: چوارشەممە ٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٢

میکاییل مینبەری هاووڵاتیی خەڵکی گوندی نییەر سەر بە شاری سنە، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ لە حاڵێکدا بۆ وەرگرتنی ئۆتۆمبێلی خۆی سەردانی میکانیکی کردبوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ٨ کەس لە هێزە ئەمنییەکان کە لە نێو دوو ئۆتۆمبێلدا بوون، دوای گەیشتنی میکاییل مینبەری بە میکانیکی ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.

هەتا کاتی نووسینەوەی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ میکاییل مینبەری لە بەردەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی بێ ئاکام ماوەتەوە.

شایانی باسە میکاییل مینبەری ٢٥ی جۆزەردان ساڵی ڕابردووش لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سنەوە دەستبەسەر و دوای ١١٠ ڕۆژ بەندکران ڕۆژی شەممە ١٠ی ڕەزبەر بە دانانی بارمتەی ٧٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە